http://www.youtube.com/watch?v=XewnTWvg-4U
فه‌رموون له خواره‌وه چاو له هه‌موو به‌شه‌كانی بكه‌ن
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێهه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
ئه‌حه نۆكه له گوندی مله به‌رزه ووتنی چه‌ند شیعر‌و گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند به‌سه‌ر هاتێكی خۆش فه‌رموون چاوی ڵێبكهن به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م
![]() |
3 / 11 / 2010
ئەحەنۆكە شاعیرێكی میللی ناوداری قسە خۆشی ناوچەی گەرمیانە و وەكو شاعیرێكی میللی و قسە خۆش ناسراوە. لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی رووبەردا دەڵێت "شانازی دەكەم بەو نازناوەی كە پێم دراوە و لە ناو خەڵكیدا بەم ناوە ناسراوم"، ئاماژەشی بەوەكرد كە تا ئێستا لەلایەن حكومەتەوە هیچ رێزلێنانێكی بۆ نەكراوە و هیچ مووچەیەكی رێزلێنانی نییە.
ادامه مطلب
سه‌دا حهڤدهكه

ســــهدا حـــــهڤدهكــــه هــــه‌موو رۆژێ بێ
بـــــــڕێ دزو حـــیز نــــهكــــهیتــــه ئـــاشـــا
هــــهزاران كــــهسی وه‌ك ئـــهحــــه نۆكــــه
زڵتــــهی چـــاوی تێ و ئــــهیكا تــــهماشا
خۆتان نه‌تان وت كـــابرای بێ قیمــــهت
لــــهســــهدا پێنجی ئــــهداتــــه مـــیللــــهت
خۆ ئیستا حه‌ڤده‌ی به‌س بۆ ئه‌م سێیه
خـــۆتان حهكــــهم بن بێ قیمــــهت كێیه
به‌ره‌ی كوردستانی

دزو درۆزن ئـــــهمـــڕۆ دهوریـــانــه
وه‌ك گورگی مێ خۆر ته‌م وههوریانه
وه‌ك مه‌ڕی بێ شوان فێری قهسیلـن
وه‌ك گای بێ گـاوان زلـتر لهفیلـن
ئه‌ڵێ ی ماسـین ولهبهحـری نیلـن
وه‌ك ڕێویش وه هان كاتـێ زهلیلـن
1 / 1 / 1994 باوه‌نور
سوته‌مه‌نی

جاران وه لایلـۆن لـه حدود ئـههـات
سه‌دام خۆی شاردۆئهم چی وه‌سه‌ر هات
وهبۆنهی نـهوتۆ ئـه‌م خـۆراكـه هات
ئه‌ی نه‌وت نه‌مێنێ چی ئهخهنهپات
ئـه‌تـرسـم بـێـژن گـشـتـان زاڵـمـن
ههقـی كیمیـاوی و هـه‌م ناپـاڵـمـن
لامان لـێ بـگـرن وه‌كـو سـهگـی هـار
جارێ‌تر ده‌س كهیـن وه ڕاڕاو بـار بـار
پـهنــا بــوهیـنــۆ بــه‌ره‌و گـردهنـوو
شێرمـان بـوهسنۆ وه یه‌ك تاڵه مــوو
هاوار وه ماڵـم ئه‌ی قـوڕ وه ســهروم
لـهیرا پیا ناگـهم بـێ ده‌ر وه ده‌روم
25 / 5 / 2006 باوه‌نور
خـــۆزگـــــه
وا تێ نه‌گه‌ن ڕقمه له كورد
حه‌زئه‌كه‌م لات و بێ نان وێ
قه‌سه‌م به خوا شوانهكهیشم
حه‌ز ئه‌كه‌م كوفی ئه‌نان وێ
خۆزگه منیان ئه‌كرده ئاش
وه‌كو گه‌نم چـۆن ئهیـكا ورد
ئـــاوا ورد وردیــان ئــهكــردم
بۆ سه‌ربه‌رزی میلله‌تی كورد
5/5/2008
مامة و كاكة

قه‌سه‌م به خوا مامه و كاكه
وهخــــته لهداخـــا ئـــهتــهقین
بۆ داماوی میـــللهتی كـــورد
بۆ كه‌ركوك و بـــۆ خــانــهقین
خۆزگـــه وه‌ك مــن ئهتــانزانی
حاڵی خه‌ڵكی چه‌ن كه‌ساسه!
ئه‌وسا ئه‌تان وت نۆكه گــیان
شـیعرهكانت هـــه‌مووی ڕاسـه
بــهقهد بـــه‌حری ده‌ربه‌ندیخان
به‌حره‌كه‌ی دوكانیش له‌بانی
خــوێــنـــی ئــه‌م كــورده ڕژاوه
حـــهیــفــه بــچــێ بــه ئـاسانی
مــامـه و كـاكـه تو زاتی خــوا
بڵێــن بــه چـــی دهسـڵات داره
شای ئێران و ســه‌دام حسین
دادی كــامــیــانــی دا پـاره؟!!

دوای ده‌نگـدان 730
ده‌نگـم دا بـۆ هــهرزانـی
بهنـزین فـڕی نـه‌مـزانـی
غازیش ده‌قات چووه بـان
نهمـرم تا تێتۆ ده‌نگـدان
گـرانی كـرد ئـه‌م كـورده
مـریشـكیـش ورده ورده
هه‌رچی سهیرهكهم بـازاڕ
له‌مه‌ولا ئه‌گڕێ وه‌ك ئـار
فـهقیریـش ئهسـوتێنـێ
كورده خوا لێـت نهسێنـێ
بـار بـار و بـرا كــوژی
خوێنی یهكـتـریـن مـژی
هه‌ر بـژی بهپـهت پهتـی
پێت ناكـهوێ حوكمـهتـی
1/1/2006بـاوهنـور

ده‌نگـدان 730
ئـهگــــهر ئـــهتـهوێ جـارێ تـر ووڵات
بهروبـومــهكـهی یــــهكـێ تـر نهیوات
بـڕۆ ده‌نـگ بــــده بـۆ وڵاتـهكــــــهت
دزیـش بـخـهره ژێــــری پـاتـهكــــهت
ئـه‌گـه‌ر ئـــهتـهوێ دوا ڕۆژێـكـی شـــاد
خــوێنی شههیـدان نهچـێ وهبـهربـاد
ڕه‌نجیشمان نه‌وێ بهڕهنجـی فه‌رهـاد
بـڕۆ ده‌نـگ بـدهوهـهڵـدهره فـــهسـاد
ده‌نگێ سـاروخــــه تـۆ ئهیتـهقـێـنـی
لهچـاوی دوژمـن كـه ئــــهیچـهقـێنـی
ئه‌و په‌نجه ئه‌مڕۆ تۆ ئهینهخشێـنـی
بهوپهنجهیش چاوی گه‌نده‌ڵ ده‌ردێنی
ئه‌گـه‌ر ئـه‌زانـن چـوار ڕۆژی تـرچـــی
یـا ئـهوینـــــه شـا یاوه‌ك قـهرهچــی
وه‌ك پڵنـگ بـۆ ئاسـك ئاوا دهرئهچـی
قه‌رزاری نــه‌وه‌ی دوارۆژی نـــــهچی

كوردهگیان
مـهعمـهلـهی ماسی مـهكـهن لـهئاوا
خۆت كوڕی وه‌خه‌ڵك بانگ مه‌كه زاوا
ته‌قله لـێ مه‌ده‌ن لـهحـهوزی وشـكا
قهیسـهری مـهكـهن لهكـونی مشـكا
ههربهردێ نه‌زان بیخـاته ناو گـۆم
به‌خوا زیاده‌یه بڵێ ی شانسی خـۆم
كـورد هـه‌تـا ئـاوا بـ‌یـ‌ر بكـاتـهوه
هیچ كه‌سێ قـهرزی پـێ ناداتـه‌وه
هه‌رچی سهیرهكهم قه‌ت نابینه شت
ئه‌حه نۆكه
من ئه‌حمه‌د مه‌حمود عـه‌لـی نـاومــه
به‌ڵام بـه ئــهحــه نــۆكــه بـاومــه
پێش ئه‌نفاله‌كه بومه پێشمــهرگــه
دوژمن ئه‌و كاته نه‌ی ئه‌گرت بهرگــه
بـهدڵـێ گـهرمــۆ هـه‌ر وه‌ك دیـَوانــه
چومه په‌نجاوسێ ی ده‌شتی شێروانه
شه‌ڕی گۆمــه زه‌رد شـه‌ڕی هــهنــاره
بهشـداریـــم كـردوه خـوا ئـاگــاداره
بـــه‌ڵام تـا ئیستـا وه‌ك بـاوه پیـاره
بێ بــــهشم له عه‌رز لهپـول و پـاره
نـهتــــهقـاویتـم نـه تهعیـنیـشـــم
حه‌وت سه‌ر خێزانم هه‌یه‌و بێ ئیشم
1 / 5 / 2006 باوه‌نور
ئه‌حه نۆكه
من ئه‌حمه‌د مه‌حمود عـه‌لـی نـاومــه
به‌ڵام بـه ئــهحــه نــۆكــه بـاومــه
پێش ئه‌نفاله‌كه بومه پێشمــهرگــه
دوژمن ئه‌و كاته نه‌ی ئه‌گرت بهرگــه
بـهدڵـێ گـهرمــۆ هـه‌ر وه‌ك دیـَوانــه
چومه په‌نجاوسێ ی ده‌شتی شێروانه
شه‌ڕی گۆمــه زه‌رد شـه‌ڕی هــهنــاره
بهشـداریـــم كـردوه خـوا ئـاگــاداره
بـــه‌ڵام تـا ئیستـا وه‌ك بـاوه پیـاره
بێ بــــهشم له عه‌رز لهپـول و پـاره
نـهتــــهقـاویتـم نـه تهعیـنیـشـــم
حه‌وت سه‌ر خێزانم هه‌یه‌و بێ ئیشم
1 / 5 / 2006 باوه‌نور
خۆزگه

خۆزگهدادگایهك ئه‌هات
وه‌ك جیهازی موختهبهرو
پرسیاری له‌كه‌س نه‌ئه‌كرد
له‌هه‌مووشت بهخهبهرو
هه‌ركێ تاوانی كردبوو
وهكووخۆی ئهیدانیشانی
قه‌یامه‌تی لێ هه‌ڵ ئهساو
دادیش نه‌بوو په‌شیمانی
لهشاشهیهك ده‌ری ئه‌كرد
خۆی ئهبینا به‌ڕه‌نگ وده‌نگ
ئهوسائهیووت خۆزگه‌م به‌تۆ
له‌كاتی ئازارا ئه‌ی نه‌هه‌نگ
20/7/2008 ئه‌حه نۆكه
فه‌له‌ستین،غه‌زه ئه‌حه‌نۆكه
......................................
ئێمه‌ش ئینسانین خاوه‌نی هه‌ستین
پێمان ناخۆشهحاڵی فه‌له‌ستین
ئیدانه‌ی ئه‌كه‌ین چوونكه بهدینین
خواوهكیل ئێمه‌ش وه‌ك فه‌له‌ستینین
هاواری ئێمهگهیشتهئاسمان
ڕۆژێ له‌ڕۆژان نه‌یان كردباسمان
ئه‌و تۆ په ئه‌درێ له‌و ماڵ و ژنه
سهدساڵهپیشهی ئه‌ژدادی منه
ئهوانبهدهستی خه‌ڵكی بێ دینۆ
ئێمهبهدهستی ئێوه‌ی هاودینۆ
چه‌ن ساڵهئێمه ئه‌كه‌نه مه‌زه
یاڕه‌بی پاكتان بكرێنه غه‌زه
...................................
كاتی تۆپ بارانه‌كه‌ی غهزهنوسراوه
10-1-2009
دووهه‌زار و نۆ (1-1-2009)واسه‌ری ساڵی دووههزارونۆش
هاتۆ وهخهمۆ بۆ من وبۆتۆش
هه‌رچی سهیرهكهم بمكه‌ن چوارمێخه
دووهه‌زارو هه‌شت لهچاویاشێخه
نهشایی خۆشهبكرێ وه‌بێ بووك
نهجهژنیش خۆشه بهخوابێ كه‌ركووك
1.1.2009
تێبینی:ههمووسهری ساڵێ شیعرێ تازهئهنووسم
سه‌ره‌تای2009وا ئهچێتهعهقڵمۆ

گه‌نده‌ڵ
نه‌یان كوڵێنی له‌ناوی مه‌نجه‌ڵ
كۆتایی نایه‌ت فلیمی گه‌نده‌ڵ
مه‌كینه‌ی شه‌قیان بۆنهخهیتهكار
ئه‌مساڵیش ئه‌ڵێن خۆزگه‌مان به‌پار
كوردیهتیتان وا لێمان بێزان
وه‌هیچ كه‌س نه‌ڵێن ئاقڵ ولێزان
بهخوامیلهتیش حه‌قی خۆیه‌تی
بێ عهقڵهبۆیهباوهكهڕۆیهتی
بهوهعدێ درۆ،بۆتۆزێ مه‌عاش
دوانزهتهنهكهی لێبنێ بۆئاش
20/2/2009/ئه‌حه‌نۆكه

گلا وه‌كو تۆپ ده‌نگت داوه‌تۆ
چویته‌ته ناوی عورف و عادهتۆ
تێكه‌لی خوێنی ناو ده‌مار بوویت
هه‌رچه‌ند له‌مه‌وبه‌ر له‌یره نه‌بوویت
قه‌زای تۆ ئه‌خه‌ن له ماڵ و مناڵ
سه‌ره‌تانیش بی به‌س بچی بۆ ماڵ
هاونه شوێنته‌وه هه‌ر وه‌كو واشه
بێ تۆیی ئه‌مڕۆ هه‌ر بۆ خوا باشه
٢٠/٣/٢٠٠٢ باوه‌نور
ئه‌حه نۆكه

